تورکیا: ئەردۆغان ستایشی هیتلەری نەکردووە

0

نوچە-بی بی سی

نووسینگەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە بڵاوی کردنەوەی راگەێنراوێک  وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە رەخنەیان لە لێدوانی ئەم دواییانەی سەرۆککۆماری تورکیا گرتووە.

لە بەشێکی راگەێنراوەکەدا هاتووە: نابێ لێدوانەکەی ئەردۆغان سەبارەت بە”شێوازی کارایی سیستەمی سەرۆککۆماری ئەدۆڵف هیتلەر”وەک بۆچوونی ئەرێنی ئەردۆغان بە نسبەت دیکتاتۆری پێشووی ئەڵمانیا لێکبدرێتەوە.

نووسینگەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەم لێدوانەی ئەردۆغان نیشانەی پشتیوانیکردن نییە، بەڵکوو مەبەستی نموونە هێنانە بووە لە چۆنیەتی کەڵک وەرگرتنی خراپ لە دەسەڵات.

لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ، لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پلانی داهاتووی ئەردۆغان بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی سەرۆککۆمار، ئەم قسانەی هێنابووە بەر باس. کۆمەڵێک پلان کە بە بۆچوونی رەخنەگران، لە ئەگەری تەنفیزکردن”دەسەڵاتی لە رادەبەدەر”دەبەخشێتە سەرۆککۆمار.

سەربازی دەرکردنی ئەم راگەیێنراوە لە لایەن نووسینگەی ئەردۆغانەوە، چاودێران پێیان وایە کە ئەم روونکردنەوەیە  زۆرتر بە ئاراستەی پاساوهێنانەوەو کەمکردنەوەی تەوژمی رەخنەکانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com