دڵشاد تاقانه : نه‌خشی قاوه
هه‌ر ئه‌وشۆکه له‌ژواندا قاوه‌ی به‌ختی خۆم گرته‌وه
لێی نه‌خشابوو تاکو ماوم خۆشی دڵم ناگرته‌وه
نیگارکاری ته‌لیسماوی پڕ هه‌وراز و سه‌رنشێوه
نه‌ک هه‌ربۆ من بۆ قاوه‌خوێن خه‌ڵتانێکی سه‌ر‌لێشێوه
پڕ خاڵی ڕه‌شه و ته‌ماوی که‌لی هیوام ده‌منخونه
ئاسۆ تاریک ئه‌نگوسته‌چاو چۆلایێکی به‌بۆن خونه
ده‌ڵێت: گرێبه‌ندی خه‌مم هه‌تا ژیانی من ماوه
ژانێکی تر دێته سه‌رڕێم ده‌مگرێت ماوه نا ماوه
ئه‌و ئاڕاسته‌ی له‌بۆی ده‌چی نازانم خۆ به‌ره‌و کێوه
به‌گه‌وه‌ی ئازار و خه‌مدا ڕێگات هه‌نده‌رانه و کێوه
دڵی سافت وه‌ک بلووره قاوه‌ت تفته تۆخه و تیره
نیشانگه‌رێک به‌ئه‌زموونه خاوه‌نی که‌وانه و تیره
هه‌رچه‌ندێکی ده‌خوێنمه‌وه ده‌ورت هه‌موو لێ گیراوه
له‌فنجانی ده‌منخونت به‌ختت به‌قاوه گیراوه