نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
دوای دوو رۆژ، بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، راپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە هاویشتنی موشەک لە لایەن ئێرانەوە کردنە ئامانجی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا، لە ئاوەکانی کەنداوی فارس. بە درۆ وشەڕی دەرونی ناو دەبات و دەڵێت: سوپای پاسداران بەو پێیەی کە بەرپرسانی ئەمریکا تۆمەت دروستدەکەن، هیچ مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامنەدرواوە.
رەمەزان شەریف، بەرپرسی پەیوەندیە گشتییەکانی سوپا، دوێنێ پێنجشەممە وێڕای بە درۆ خستنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە: بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆی لەم بابەتە و لەم هەلومەرجەدا، زیاتر شەڕێکی دەرونییە و جێی سەرنجە.
رەمەزان شەریف جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزی دەریایی سوپای پاسداران، لە ماوەی ئەم هەفتەیە و لەو کاتەدا کە ئەمریکیەکاندەڵێن”تەنگەی هۆرمز”نە تەنها مانۆڕی سەربازی ئەنجام نەداوە، بەڵکوو موشەک و رۆکێتیشێ نەهاویشتووە.
ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران زیاتر دەدوێ” سوپای پاسداران بۆ بردنە سەرەوەی ئاستی ئامادەیی خۆی، بە پێی خشتە ی زەمەنی و پڕۆگرامی دیاریکراوی خۆی، مانۆڕەسەربازیەکانی خۆی بەڕێوە دەبات”.
پێشترکەناڵی هەواڵی ئێن بی سی لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکاوە رایگەیاندبوو، هێزی دەریایی سوپای پاسداران، هەفتەی رابردوو لە مەودای ١٤٠٠ مەتری کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ناسراو بە “ترۆمەن” رۆکێت و موشەکی هاویشتووە.