نوچە-اتاق خبر
کۆشکی سپی لە راگەیێنراوێدا دەڵێت: جۆ بایدن، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە میانەی سەردانی مانگی جێنیوەری بۆ داڤوسی سویس، دەچێتە تورکیاش.
لە درێژەی راگەیێنراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە بڕیاروایە لەم سەردانەی، جۆبایدن لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆبێتەوە.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، ئامانجێکی ئەم سەردانەی بایدن بۆ تورکیا گفتوگۆکردنە لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە، سەبارەت بەو هێزە سەربازیەی کە لە نزیک موسڵ جێگیری کردووە.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی نزیک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رایانگەیاندووە، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، رۆژی ٢٣ی جێنیوەری لە ئەنقەرە لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغآن، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆدەبیتەوە.