نوچە-دیپلماسی ایرانی
ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لە راپۆرتێکدا دەڵێت: سەرۆککۆماری روسیا لە دوایین دیداری لە گەڵ وەزیەری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەسەد دەبێ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٧ بەشدار بێ .
بە گوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەک،جڤێلادییر پوتین،جسەرۆککۆماری روسیا، لە دیداری رۆژی ١٤ی دیسامبەری لە گەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتویەتی: نابێ پێش بە کاندیداتۆری بەشارئەسەد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری سوریا لە ٢٠١٧ بگیردرێ ،لە بەر ئەوەی ئەگەر بەشداری تێدا بکات سەرکەوتن بە دەست دێنێ.
ماڵپەری بلۆمبێرگ لە درێژەی راپۆرتەکەی دەنووسێ، جۆن کێری لە گەڵ ئەم داوایەی پۆتین نەبووە. پێشتریش ئەمریکا مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ٢٠١٧ بە شێوەیەک داناوە کە ئەسەد شانسی سەرکەوتنی کەم بێت.
ئێدی واسکێز، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر ئەم بنەمایەیە کە “ئەسەد دەبێ واز لە دەسەڵات بێنێ” چونکو پرەنسیپی ئەخلاقی بۆ ئیدارەی سوریا، تێدا بەدی ناکرێ.
واسکێز رۆژی ١٨ی دیسامبەر رایگەیاندووە، ئەمریکا لە داوای خۆی بۆ پاشەکشێ کردنی ئەسەد لە دەسەڵات وەک پێش مەرجی وتووێژەکانی ئاشتی پاشەکشێ دەکات. بەو ئەنجامە گەیشتووین کە ئەم داوایەی ئەمریکا، شەڕ لە سوریا درێژتر دەکاتەوە وئەمەش جۆرێکە لە بنبەست کە نامانگەیێنێتە هیچ جێگایەک.
کری دوای دیداری لە گەڵ پوتین، لە مۆسکۆ رایگەیاند کە ئەمریکا تەرکیز ناکاتە سەر ئەسەد، بەڵکو گرنگی بە پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتە دەدات. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا وهاوپەیمانانی بە دوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتەوە نین، کێشەی ئێمە پێکهێنانی هەلومەرجێکە کە باشترین بژاردە بخاتە روو.