بلۆمبێرگ: یارمەتیەکانی ئێران بۆ سوریاو حیزبوڵا زیاد دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

هەواڵدەریی بلۆمبێرگ لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە ئێران، هیوادارە لە رێگەی زیادکردنی رێژەی هەناردەی نەوتی خۆی لە دوای هەڵگرتنی گەمارۆئابوریەکانی رۆژئاوا،بتوانێ ئابووری خۆی نۆژەنبکاتەوە.

سەرباری دۆخی نالەباری ئابووری ئەم وڵاتە،بلۆمبێرگ رادەگەیێنێ کە لە ساڵی ٢٠١٥ بودجەی ئامانجە ستراتیژیەکان،لەوانە یارمەتی دانی حیزبوڵا،حەماس و سوریا بە بەراورد لە گەل پلانی داڕێژراوی ئابووری ئەم وڵآتە گەلێک زۆرتر بووە .زۆرێک لە شارەزایان پێیانوایە کە بە زۆر بوونی داهاتی نەوتی ئەم وڵاتە لە ساڵی داهاتوو،رێژەی یارمەتیەکانی ئێران بەم لایەنانە زیاد بکات.

وێڕای دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوو کە لە لایەن ئێرانەوە پێش بینیکراوە. هەروەها بودجەی ساڵی داهاتووش لە سەر بنەمای نرخی بەرمیلێک ٣٥ دۆلار داڕێژراوە،بلۆمبێرگ لە زاری بیژەن زەنگەنە نامدار،وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە کە ئێران پێداگرە کە رێژەی هەناردەی نەوتی خۆی بگەیێنێتە قۆناغی پێش گەمارۆکان.

شارەزایان پێیانوایە کەوەزیری نەوتی ئێران، کەڵک لە ستراتیژیەکی سێ رەهەندی وەردەگرێت.

ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە زەنگەنەپلانی وایە لە قۆناغی دوای گەمارۆکان و بە شێوەی کورت ماوە،لانی کەم رێژەی  هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە  رۆژانە تا ٥٠٠هەزار بەرمیل بەرزبکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com