نوچە-رادیو فردا
وەزیری دەرەوەی عێراق،دوێنێ چوارشەممە هۆشداری دەداتە تورکیا،کە لەئەگەر نەکشانەوەی هێزەکانی لە باکووری عێراق، بەغداد لە دژی ئەم وڵاتە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدات.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس،ئیبراهیم جەعفەری لە کۆبوونەویەکی رۆژنامەوانی گوتویەتی:بەغدا بەردەوام دەبێ لە گرتنە بەری چارەسەری ئاشتیانە بۆ وەدەرنانی هێزە سەربازیەکی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە،بەڵام ئەگەر شەڕمان بە سەردا بسەپێ،بەرگری لە سەروەری،سامان و خەڵکی خۆمان دەکەین.
عێراق پێشتر داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، کردووە کە گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق.تورکیا ئەم دواییانە باسی کە کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی کردبوو بەڵام هاوکات راشیگەیاندووە کە هێزەکانی ناکشێنێتەوە.