نوچە.نێت
لەتەلفزیۆنی “الحياة”، پێشکەشکاری لوبنانی راغدە شهلوب، بەرنامەی ١٠٠ پرسیار پیشکەس دەکات، میوانی ئەمجارەی پرۆگرامەکە هونەرمەندی سوری- میسری رەغدە دەبێتە میوان لەبەرنامەکەدا.
ئەکتەری بەناوبانگی سوری-میسری رەغدە، بەوە ناسراوە کە راستگۆیانە وەڵامی خۆی هەیە بۆ هەموو پرسێک کە ئاراستەی دەکرێت.
رەغدە لەپرۆگرامەکەدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە : شێخە موزەی ووڵاتی قەتەر بەرپرسە لەو خوێن رشتنەی ووڵاتانی لیبیا، سوریا، میسر. عێراق.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت” هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام، هێرشی کردوەتە سەرم لەبەر ئەوەی من قسەم لەسەر شێخە موزە کردوە، ئەم ناوە ناناسم، بەڵام وتومە ئەو بەرپرسە لەم خوین رشنتەی ووڵاتانی عەرەبی”.
رەغدە دەشڵێت” من دەنگی ئەحلام-م پێ خۆشە،بەڵام شێخە موزە تاجی سەری من نیە وەک ئەوان دەڵێن ، بەڵکو تاجی سەری ئەحلام-ە بە ئەحلام دەڵێم سەربازانی عەرەبی سوریی، تاجی سەری منن. نەک شێخە کاڵەک.
