نوچە.نێت
شارەزای بواری ماکیاژ بەسام فتوح ناوێکی ناسراوە لە دنیای جوانکاری و ماکیاژدا، بەتایبەتی ماکیاژ کردنی هونەرمەندە ناودارەکان .
کاتێک باسی هونەرمەندی گۆرانی بیژ هەیفا دەکرێت، دەبێت راستەوخۆ لەپشت جوانیەیەکەی هەیفاوە،باسی بەسام فتوح-یش بکرێت،چونکە بەسام تواناو زیرەکیەکی لەرادەبەدەری هەیە بۆدونیای جوانکاری لەبواری ماکیاژ.
بەسام وەک شارەزایەکی بواری ماکیاژ، ئاماژە بەوە دەکات کە’ کاتێک ماکیاژ دەکەین دەبێت سەرەتا کرێمێکی تایبەت بەکاربهێنین بۆ شێدارکردن ،دواتر دەبێت دەمووچاو بەباشی مەساج بکرێت پێش دانانی ئەساس”فوندەیشن”، دوای مەساجکردن دەکرێت ئەساس وپاودەر دابنرێت.
ئەو شارەزایە پێمان دەڵێت” کە دەبێت ئەو گیروانەی کە بەکاری دەهێنێن وەک فوندەیشن یان پاودەر دەبێت گونجاو بێت لەگەڵ رەنگی پێست ئەگەر نا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لەدەستی دەدەین”.
تەئکید لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە ئەگەر ” پێست ووشک بێت دەبێت سەرەتا شێدار بکرێت، ئەویش بەزەیت، یان کرێمی تایبەت، نەک راستەوخۆ پاودەر دەبنێن، ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە ،روخسار بەبێ بەکارهێنانی کرێم ووشک دەبێتەوە ماکتاژ پەڵە پەڵە دەردەکەوێت “.




