ڕێژیر ئیسماعیل : سەما بکەن
کە دەستتان لەناودەستتی یەکە و
بە نیگاکان لەیەکتر ئەروانن
ئەشق جوانییەکی دی ئەبێ !
سەمابکەن
کە لێوەکانتان لەئاسۆی یەکن و
ماچیش دێتە نێوانیان
ئەو کاتە
خۆشەویستی بەهایەکی دی ئەبێ !
سەمابکەن
کە ئێوە سەمائەکەن
دلەکانیشتان وەک ئێوە پێک دەلکێ
رۆحەکانتان وەک و دوو رەگ
تێکەل ئەبن و ئەبن بە مرۆڤێ !
سەمابکەن
ولات پر کەن لە ئەوین
با خەلک
خۆشەویستی جوانتر ببینێ !