بڕیار محەمەد : بە یەک وشە
چۆن دڵت ھات لەسێدارەی خۆشەویستیت ھەڵمواسی
لەگەڵ خەمێکی بێ کۆتا ئـاشنام بکەی بەکەساسی
چۆن دڵت ھات بەیەک وشە ماڵئـاوایی لەمن بکەی
ھەڕەشە لەژینم بکەی بیسوتێنی بەئـاھ و نەی
زۆر ماندوو بووی زۆر ھەوڵتدا تاڕازی خۆت بۆمن ھێنا
کەچی ئـێستا بەچەن چرکە کۆتاییت بەعەشق ھێنا
بمبەرەوە بۆیەکەم سات کەئـاشنابووی بەدیدارم
تۆپێت وتم ئـەو ڕۆژانەی تۆی تیانەبێت من بێزارم
بۆیە ئـێستاش بەناچاری ئـەڕوانمە وێنەکانم
ئـەو کاتانەم بیردێتەوە تۆخۆت ئـەکرد بەقوربانم
ئـێستاش بڕۆ بەجێم بێڵە لەگەڵ تەمی ئـێوارەیەک
بەڵام حەیف سەد مخابن بومە کۆیلەی بێ وەفایەک