نوچە-اسکای نیوز
پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٢٠١٦، کوشتاری خەڵکی مەسیحی، ئێزیدی و سەرجەم کەمینە ئایینەکان لە لایەن داعشەوە بە جینوساید ناو دەبات.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، هیلاری کلینتۆن ئەم لێدوانەی لە میانەی بەشداریکردنی لە دیبەیتێکی هەڵبژاردن و لە وەڵامی دەنگدەرێک، لە شارەوانی نیۆهەمپشایەر و لە دوایین کەمپەینی هەڵبژاردنی ٢٠١٥ی خۆیدا هێناوەتە بەرباس.
هیلاری کلینتۆن گوتویەتی: دەبوایە لەم جەند مانگەی دوایی دەستەواژەی جینۆسایدیان دەربارەی کوشتاری مەسیحی، ئێزیدی و هەموو کەمینە ئایینیەکان بەکارهێنابا،بەڵام لەم بارەوە کەمتەرخەمیان کردووە، چونکە لە ئێستادا لەم بارەوە بەڵگە و دێکیۆمێتی پێویستمان لە بەردەست دایە.
هیلاری کلینتۆن ئەوەشی خستۆتەروو” کاروکردەوەکانی داعش نەک تەنیا بە ئاراستەی لە ناوبردنی ئێمە، بەڵکوو بۆ لەناوبردنی مەسیحیەکان و تێکڕای کەمینە ئایینیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدان”.
لە سێبتەمبری ٢٠١٥، نزیکەی ١٠٠ کەس لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، کردەوەکانی داعشیان لە دژی مەسیحیەکان و تێکڕای کەمینە ئایینی و قەومیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیدانە کرد.