بەشێک لە حەشدی شەعبی لە لیستی تیرۆردان

0

نوچەنێت
ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان هەوڵی دروستکردنی لیستێک دەدەن بۆ ئەو گرووپانەی کە تیرۆرست و توندڕەون و لە سوریا شەڕدەکەن. بە مەبەستی پەراوێزخستنیان لە چارەسەری سیاسیی بۆ شەڕی ناوخۆیی سوریا، بەشێك لەو گروپ و کەسایەتییانە سەربە حەشدی شەعبین.
حەشدی شەعبی، میلیشیای شیعە مەزهەبن، لە ساڵی ٢٠١٤ بە پێی فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، دامەزرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو لیستە بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە. بەشێک لە گرووپ و کەسایەتییەکانی نێو میلیشیای حەشدی شەعبی خراونەتە نێو ئەو لیستە، کە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان ئامادە دەکرێت.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لەسوریا دەستی پێکردووە. بەشێک لە میلیشیا عێراقییەکان، بەمەبەستی بەرگریکردن لە بەشار ئەسەد چونەتە نێو شەڕەکەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com