نوچە-فرارو
سەرکردەی وڵاتانی سعودیە وتورکیا سەبارەت بە دامەزرانی”ئەنجومەنی هاوکاریە ستراتیجیەکان”بۆ بەهێزترکردنی هاوکاری سیاسی وسەربازی وئابووری نێوان هەردووڵات ریککەوتن.
بە گوێرەی ماڵپەری ئەلجەزیرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی سەردانەکەی بۆ ریاز، لە کۆشکی یەمامە لە گەڵ شای سعودیە کۆبووەوە. سەبارەت بە پەیوەندی دوو لایەن و ودوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە و جیهان باس و گفتوگۆیان کرد.
ئەمە سێیەمین سەردانی ئەردۆغانە بۆ سعودیە لە ساڵی ٢٠١٥.
عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: سەلمان و ئەردۆغان لەم دیدارەی خۆیاندا لە سەر پێکهێنانی دامەزراوەیەک لە ژێر ناوی”ئەنجومەنی هاوکاریە ستراتیجیەکان”رێککەوتون. ئامانجیان زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نیوان دوو وڵاتە لە بواری ئەمنی، سەربازی، سیاسی، ئابوری وبازرگانییەوە.
جەبیر هاوکات جەخت هەماهەنگی هەڵوێستەکانی ریاز و ئەنقەرە دەکاتەوە سەبارەت بە قەیرانی سوریا و دەڵێت: سعودیە و تورکیا و وڵاتانی دۆست، خوازیاری چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریان لە سەر بنەمای وتووێژەکانی جنێفی ١ و کۆنفڕانسی ڤییەنای ٢، هەروەها دانیشتنەکانی نیۆیۆرک و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.
وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و تورکیا، سەبارەت بە دۆخی وڵاتانی عێراق، یەمەن، لیبیا، پرۆسەی ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاکی فەلەستین، هەروەها هاپەیمانی”ئیسلامی-سەربازی” کە سعودیە پێکیهێناوە باس و گفتوگۆیان کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای ئاماژەدان “پەیوەندیە پتەوەکانی”دوو وڵات ورێککەوتننامە واژۆکراوەکانی نیوان دوو لایەن، رۆڵی سعودیەی بۆ کۆکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریا لە ریاز ستایش کرد.