نوچە-رادیو فردا
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسانی ئەمریکا بەوە تاوانبار دەکات کەدژایەتی شیعە دەکەن.هاوکات دووبەرەکی و ناکۆکی لە نیوان موسوڵمانان دەنینەوە و”بەریتانیەکان لە پێکهێنانی ناکۆکی و شەڕی شیعە و سوننە شارەزایی و مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا ئەمریکیەکان لەم بارەوە پلانی مەترسیدارتریان هەیە”.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلای ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاندووە: بابەتی ناکۆکی شیعە و سوننە لەو کاتەوە هاتۆتە ناوئەدەبیاتی ئەمریکیەکانەوە، خەڵکی تێگەیشتوو وخاوەن رای نیگەران کردووە.
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسانی ئەمریکا بەوە تاوانبار دەکات کە خەریکی ئاژاوە نانەوەیە لە نێو موسوڵماناندا و دەستی کردووە بە دروستکردنی گروپی تیرۆریستی لە چەشنی داعش. ئەم گرووپانە بە هۆی پارە و هاوکاری سیاسی لایەنەکانی بەستراوە بە ئەمریکا، هاتوونەتە کایەوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا،عەلی خانەیی بەهاری رابردوو، لە لێدوانیکی تونددا، وێڕای ئاماژەدان بە نائارامیەکانی ناوچەکە، رایگەیاند: دوژمنان، لە هەوڵدان شەڕی بە وەکالەت بهێننە پشت سنوورەکانی ئێران. هاوکات هەڕەشەی کردبوو دژکردەوەی ئێران زۆر توندوتۆڵ دەبێ.