دەسەڵات: دواین هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن جارێکی تر ئیلهام وەرگرتن بوو.. ئۆپۆزسیۆن: ئیلهام وەرگرتن ئاسایی یە
نوچەنێت. تایبەت
دوای ئەوەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند، ناچنە هیچ کۆبونەوەیەک تا بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێم جێبەجێ نەکرێت و کاراکردنەوەی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەکانی کوردستانیان رەتکردەوە، سەرچاوەیەک لە یەکێتی بۆ نوچەنێت ئەو هەڵوێستەیان بە ئیلیهام وەرگرتنی سەرلەنوێی گۆرانکاریەکانی ناوچەکە دەزانێت و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووش دەڵێت”ئیلهام وەرگرتن لەبەهاری عەرەبی ئاساییە”.
دوای چوارمانگ لە ئەنجامنەدانی کۆبونەوەی نێوانیان، چەند رۆژ لەمەوبەر هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن جارێکی تر کۆبونەوەکانی خۆیان دەستپێکردەوە، لەئەنجامی دواین کۆبونەوەش رایانگەیاند، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناچنه هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، تا ته‌واوی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کرێت و ئەو داوایەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشیان رەتکردەوە کەتایبەت بوو بە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکانی کوردستان، رایانگەیاند، كاتی ئه‌وه به‌سه‌رچووه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كارابكه‌نه‌وه‌و به‌شداری تیاناكه‌ن.
لەبەرانبەردا سەرچاوەیەک لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئاشکرایە لەکوردستان ئۆپۆزسیۆنی زۆر سەیر دروست بووە کە بەپێی رۆژ هەڵوێست و بڕیارەکانی دەگۆڕێت”. هۆکاری دواین بڕیارەکانیشیان واباس دەکات”جارێکی تر ئیلهام وەرگرتنە، هەموو کەس دەزانێت کە سەرەتای گەورەکردنی کێشەکانی ناوخۆی کوردستان لەلایەن ئۆپۆزسیۆن، ئیلهام وەرگرتن بوو لە راپەڕینەکانی وڵاتانی عەرەبی، دوای ئەوەی کە دۆخی کوردستانیش بەرەو هێمن بونەوەو ئاسایی بونەوە چوو لێکتێگەشتنی باش دروست بوو، بە ئیلهام وەرگرتنێکی تر خەریکە دیسان ئاسایی بونەوەکە ناهڵێن، باشە ئەگەر ئیلهام وەرگرتن نییە بۆچی چوار مانگە کۆنەبونەوەتەوە پێکەوە، بۆچی دوای سەرکەوتنی نەهزە لە تونس و سەرکەوتنی شۆڕشگێڕەکانی لیبیا جارێکی تر کۆ دەبنەوەو هەڵوێستێکی وا دەنوێنن کە کۆبونەوە ناکەن و ناچنە ناو ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکانیش، ئەوە پرسیارەو وەڵامەکەشی سەلمێنەرە”.
لای خۆشیەوە ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، راکانی سەرچاوەکەی یەکێتی رەتدەکاتەوەو دەڵێت”ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی واقعی رای ئۆبۆزسیۆنه، چونكه هەر له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌موولایه‌نه‌كان، كه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆبۆزسیۆنی تێدابوو و باس له ئه‌نجومه‌نی پارته سیاسیه‌كان كرایه‌وه، راسته‌وخۆ له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رای ئۆبۆزسیۆن دیاربوو كه له‌گەڵ دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نیه”.
هەرلەو بارەیەوە هیوا میرزا سابیر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سكرتێری پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ نوچەنێت دەڵێت”هه‌ڵویستی موعاره‌زه بیش‌تر دیار بوه‌و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست كردبوو به‌جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وئیستایش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵویستی خۆی له‌ولایشه‌وه ئیلهام وه‌رگرتن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌هاری عەرەبییش ئاساییه”.
لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، میرزا سابیر، ئەگەری جارێکی تر ئاڵۆزبونەوەی دۆخی کوردستانی بەدوور زانی و هیواشی خواست”ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنه‌كانی بباته‌سه‌رو رێگه له‌و ئه‌گه‌رانه بگرێت”.
