مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە ماندووبوونی چوار هونەرمەندی بواری نواندن بەڕێوەچوو

0

 

نوچە.نێت

 

 

بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی،لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک بڵاوی کردەوە کە : ئەمڕۆ 28/12/2015، لە تەلاری هونەری سلێمانی، مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە ماندووبوونی چوار هونەرمەندی بواری نواندن بەڕێوەچوو كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری رێكیانخستبوو.

لەمەراسیمەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە سینەماكارو هونەرمەندو رووناكبیرو كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە هەریەك لە هونەرمەندان كۆچكردوو حاجی مەكی-یە كە بەداخەوە چەند رۆژێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كردو هونەرمەندان كەمال چالاك، دایكی ئاریان، عەلی نوری.
لەمەراسیمەكەدا، بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لەوتەیەكدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانانن، رێزگرتن لە هونەرمەندان و رووناكبیرانی بە ئەركێكی پیرۆز وەسفكرد، بەتایبەت كە ئەمڕۆ چوار لەو هونەرمەندە بەئەزموون و ماندوونەناسانەی سلێمانی رێزیان لێدەنرێت كە تەمەنێكی پڕ لە بەخشش و خزمەتیان بەبواری هونەری كردووە، هەرچەندە بەداخەوە تەمەن رێگەی نەدا كە حاجی مەكی هونەرمەند خۆی ئامادەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێگای شانازی كەسوكارو میللەتەكەمانە كە كەسانی وەكو حاجی مەكی هەبوو بێت.
دڕەیی، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە رێكخستنی بۆنەی لەم شێوەیە، شانازییەكی گەورەیە بۆ هونەرمەندان و رووناكبیران و بۆ دامودەزگاكانی حكومەتیش چونكە دواجار ئەم شاكارو بەئەزموونانە، ناسنامەو پێناسەی میللەتەكەمانن.
دواتر سینەماكاری د. دڵشاد مستەفا وتەیەكی بەمبۆنەیەوە پێشكەشكردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە بۆنەی لەم شێوەیە بۆ رێزگرتنی هونەرمەندان و بەئەزموون و ماندوونەناسەكان رێكدەخرێت.
پاشان، مەراسیمی دابەشكردنی خەڵات و رێزلێنان بەسەر هەر چوار هونەرمەندەكە دەستی پێكردو ئامادەبووانیش چەندین وێنەی یادگاری و چەپكەگوڵیان پێشكەش بە چوار هونەرمەندەكە كرد.

1451315_681859261917184_685690313410562182_n
10646619_681859445250499_8962301245625548166_n
1012591_681859481917162_4796181741403290622_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com