نمایشکار کامیلا ئوسمان: زۆربەی کچانی ووڵاتەکەم، هاوشێوەن لەگەڵ جوانی” کیم کاریشیان”

0

نوچە.نێت

نمایشکارێکی گەنج “كاميلا ئوسمان” چەندوێنەیەکی خۆی لە پێگەی”ئینستاگرام” بڵاو کردەوە، بەهۆی هاوشێوەبونی لەگەڵ کیم کاردیشیان، بەرادەیەک کە بەدووانە ناویان بردن ، سەرەنجی هەزاران کەسی بۆ خۆی راکێشا. 

کامیلای-ی تەمەن ٢٠ ساڵ، وەک نمایشکار لە کەنەدا ناسراوە، لەبەر ئەوەی هاوشێوەن لەگەڵ ئەستێرەی تەلفزیونی “کیم کاردیشیان”، ژمارەی ئەوانەی سەرسامن پێی گەشتە ٧٨ ملیۆن کەس.

بە پێی گۆڤاری “People”. کامیلا-ی نمایشکار ، زۆر گرنگی بەوە نادات کە لەکیم کاریشیان ئەچێت، تەنیا پێی وایە کە، لەوانەیە لە هەڵسوکەوت و روخساردا لەیەک بچن، هەر بۆیە کامیلا، بۆی گرنگ نیە .

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە روو کە ” نمایشکار کامیلا، رەتی دەکاتەوە نەشتەرگەری جوانکاری کرد بێت.

ئەو نمایشکارە تەئکید دەکاتەوە کە” جوانی روخساری، قژ رەش و چاو رەشی، درێژی باڵایی ، جوانی لوتی، رێکی جەستەی، هەموو سروشتین. 

ئەو نمایشکارە جەخت لەوە دەکاتەوەکە  ” ژن لەوپەری جوانیدا دەبینێت، هەربۆیە خۆشی بە جوانترین جوان دەبینێت”.

کامیلا ئاماژە بەوە دەکات کە ” ئەو خەڵکی ووڵاتی ئەزەرباینجانە، ئەزەرباینجان-یش، لەسەر سنوری ئەرمینیایە، ئەو شوێنەی کە کیم کاردیشیان- ی لێ لەدایک بوە، دوور نیە کە هاوشێوەش بین، چونکە زۆربەی کچانی ووڵاتەکەم هەمان جوانیان هەڵگرتوە ، هاوشێوەن لەگەڵ جوانی” کیم کاریشیان” 
1451130977_untitled
1451130977_dff
1451130977_kamilla-osman

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com