ئێران وڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

0

نوچە-رادیو فردا

گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دوو شەممە لە کاردانەیەوەیەک دژبە لێدوانەکانی سەرۆککۆماری تورکیا،  سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئێران لە سوریا رایگەیاند کە قسەکانی ئۆردۆغان”مەبەستی سیاسی تایبەتی” لە پشتە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی یەکشەممە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد، کە بە پشتگیری کردنی ئەسەد، سیاسەتی تایفەگەری لەم وڵاتە پەیڕەو کردووە.

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا، ئەردۆغان لە وتارێکی تەلەفزیۆنی لە ئیستەنبوڵ گوتبوی”ئەگەر ئێران بە هۆکاری تایفەگەری پشتگیری ئەسەدی نەکردبایە، رەنگە لە ئێستادا لەم بارەوە بێ دەنگیمان هەڵبژاردایە”.

حسێن جابر ئەنساری، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە کە ئەم لێدوانەی سەرۆککۆماری تورکیا، ئامانجی سیاسی تایبەتی لە پشتەوەیە “ئەمە یەکەم جار نییە کە بەو ئەدەبیاتەوە لە بارەوەی ئێرانەوە دەدوێن”.

ئەنساری جەخت لەوەدەکاتەوە کە”ئەم قسانە بە مەبەستی سیاسی تایبەتەوە کراون و دەکەوێتە چوارچێوە کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی کە لە ئارادان، هەر چەند ئێمە بەرپرسی قسە و لێدوانی کەسانی دیکە نین”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستە روو کە سیاسەتی تاران بەرامبەر بە قەیرانی سوریا، لە سەر بنەمای بەفەرمی ناسینی”مافی رەوا و یاسایی گەلی سوریا-یە بۆ دیاریکردنی چارەنووس و داهاتووی خۆیان”ە.

جابری لە هەمانکاتدا هیوادارە، کە بە تێگەیشتنی هاوبەش لە نیوان ئێران و  وڵاتانی دیکەی ناوچەکە،ب ە کەمترین تێچوو ئیدارەی قەیرانەکان و دۆخی ئێستای ناوچەکە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com