ساندی تایمز: پوتین بەڵێنی داوە یارمەتی تاڵیبان بدات

0

نوچە-ایلنا

فەرماندەیەکی تاڵیبان بە ساندی تایمزی راگەیاندووە، ڤێلادیمیر پوتین بەڵێنی داوە لە رووی مادی و ناردنی چەکەوە یارمەتی ئەم رێکخراوە بدات.

بە گوێرەی ساندی تایمز، ئەم فەرماندەیەی تاڵیبان گوتویەتی: ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا ئەم دواییانە بە نهێنی لە گەڵ”مەلا ئەختەر مەنسور”سەرکردەی تاڵیبان کۆبوەتەوە. لەم دیدارەدا بابەتی یارمەتیدانی تاڵیبان لە لایەن روسیا، خراوەتە بەر باس.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی ساندی تایمز، چەکدارانی تاڵیبان لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی بەریتانیادان، لە پێشڕەویدان.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: پوتین هەستی بەوە کردووە کە چەکدارانی داعش لە وڵاتی ئەفغاسنتان بە دوای پێگەوەن ،وڵاتێک کە لە گەڵ تورکمانستان و تاجیکستان هاوسنوورە.

ئەم فەرماندەیەی تاڵیبان ئەوەشی ئاشکرا  کردووە، کە دوابەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییانە کە بووە هۆی کەوتنی چەند ناوچەیەکی هەستیار لە پارێزگای هێلمەند، بۆیە پوتین بەڵێنی بە تاڵیبان داوە، کە لە رووی مادی و چەکەوە  یارمەتییان بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com