ئاڵاکان بەرز کرانەوە، ناوەندی شار کۆنتڕۆڵکرا

0

نوچەنێت

دوای چەندان ڕۆژ شەڕی ماڵ بەماڵ لەباشووری خۆرئاوای شاری ڕوومادی، ئەمڕۆ سوپاو هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوەندی شاری ڕوومادی ئاڵای عێراقیان بەرز کردەوە.

لیواهادی زریج بەرپرسی پۆلیسی شاری ئەنبار ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە “دوای کشانەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش، سوپای عیراق توانیویەتی لە باشوری رۆژئاوای رومادییەوە، بەبێ بەرگری، بچێتە ناو تەواوی کۆمەڵگەی حکومیی شارەکەوە وکۆنترۆڵی بکاتەوە”.

شەڕی ڕوومادی ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت بەبێ ئەوەی هاوپەیمانان تێیدا بەشدار بن و سوپای عێراق لەڕێگەی ئاسمان و زەوییەوە هێرشەکانی دەست پێکردووە، لە ئێستادا ناوەندی شارەکە بەدەست هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com