نوچە-دەنگی ئەمریکا
بەرپرسی توێژینەوەی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەیمانگای واشنتۆن رایگەیاندووە: هەڵگرتنی گەمارۆ ئابووریەکانی سەر ئێران یارمەتی باشتربوونی ئابووری ئەم وڵاتە نادات.
پاتریک کلاسۆن،لە وتارێکی شیکاری کە تایبەتە بە دۆخی ئابوری ئێران لە دوای گەمارۆکان دەنووسێت:کێشە و گرفتی پێکهاتەیی و سیاستە ناوخۆییەکانی ئێران و هەروەها ناکۆکیەکانی ئەم وڵاتە، دەرفەت بە حەسەن روحانی نادات، کە دوای هەڵگرتنی گەمارۆ ئابووریەکانی سەر ئەم وڵاتە، بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە باشترکردنی دۆخی ئابووری بهێنێتەدی.
دەوڵەتی حەسەن روحانی لە هەوڵدایە لە رێگەی هەڵگرتنی گەمارۆکانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران،تا بەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی فێبریوەری واپیشان بدات کە سەردەمی باشتربوونی دۆخی ئابوری ئێران دەستی پێکردووە.بەڵام لە راپۆرتی ٢١ی دێسەمبەری سندوقی دراوی نیودەوڵەتی هاتووە، تەنانەت لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوریەکان،ئابووری ئەم وڵاتە لە گەڵ کۆمەڵێک کێشەی دیکە روبەروودەبێتەوە.
پاتریک کلاسۆنئاماژەبەوەشدەکات:سەرباری دابەزینی بارودۆخی ئابوری،سیستەمی دارایی ئەم وڵاتە لە دۆخێکی خراپدایە. پلانە کورت ماوە،مام ناوەند و درێژماوەکانی دەوڵەتی روحانی و دەوڵەتەکانی پێشووتر سەرکەوتوو نەبووە.