نوچە-رادیو فردا
حەسەن نەسروڵا، سەرکردەی حیزبوڵای لوبنان هۆشداری دەداتە ئیسرائیل کە سەبارەت بە کوشتنی سەمیر قەنتار،چاوەرێی تۆڵەکردنەوە بکات و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە بە دڵنیاییەوە تۆڵە دەکەینەوە و بۆشمان گرینگ نییە چی روو دەدات.
بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز،سەرکردەی حیزبوڵای لوبنان لە وتارێکدا لەیادی حەوت رۆژەی کوژرانی سەمیر قەنتار رایگەیاندووە:ئیسرائیلیەکان لەوە دڵنیا بن کە تۆڵەی قەنتار لە ناوخۆ یان و دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە دەکەینەوە.
نەسروڵا ئەوەشی خستۆتە روو، کە “ناتوانن لە رژانی خوێنی موجاهیدان لە لایەن سەهیونەکانەوە لێبوردنیان هەبێ. رەهەندەکانی کەسایەتی سەربازی قەنتار ئیسرائیلی تۆقاندبوو”.
سەمیر قەنتار لە نیوەی دەیەی هەشتا،ئەندامی فەرمی بەرەی ئازادیبەخشی فەلەستین بووە.لە زیندانەکانی ئیسرائیل وەک ئەندامێکی چالاکی بزووتنەوەی ئەسرا نابانگی دەرکردبوو.
حەسەن نەسروڵا هاوکات ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە قەنتار دەوری سەرەکی هەبووە لە پێکهێنانی بەرەی بەرگری سوریا، لە دژی ئیسرائیل.
سەمیردوای ئازاد بوونی لە زیندان وەک سیمایەکی بەناوبانگی حیزبەڵای لوبنان ناوبانگی دەرکرد و سێ مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەمریکا، ناوی خرایە لیستی رەشی تیرۆریستییەوە.
سەمیر شەوی شەممە،بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە ماڵەکەی خۆی لە باشووری دیمەشق کوژرا.