نوچە.نێت
سوراوی رەنگی سوری تۆخ ، یەکێکە لە بنەمای رەنگەکانی ماکیاژ بەتایبەت بۆ بۆنەکان، کە پێویستە لەکاتی ماکیاژکردندا، رەنگێک وەک سێبەر بۆ چاوەکان بەکاربهێنرێت، بۆئەوەی لەگەڵ رەنگی قژ و رەنگی چاودا بگونجێت.
بەپێی شارەزایانی بواری ماکیاژ، دەبێت لەپێش بەکار هێنانی هەر سوراوێکدا ، سەرەتا لێوەکان بەکرێم، شێدارو چەور بکرێن، دواتر سوراوی لەسەر دەبنرێت.
شارەزایان، پێمان دەڵێن کە ؛ بۆ دەرکەوتنی جوانی لێوەکان، ئەو رەنگانە بەکاردێن کە زۆر رەنگیان تێرە وبەهێزە، بەتایبەت رەنگی پرتەقاڵی، سوری تۆخ، کە دەکرێت بە قەڵەمی تایبەت بەلێو، لێوەکانت تەحدید بکەیەت، بۆ ئەوەی زەردەخەکەت جوانتر دەربکەوێت.




