نوچە.نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فیس بوک، بڵاوی کردەوە کە : سبەینێ لە تەلاری هونەر مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە ماندووبوونی چوار هونەرمەندی بواری نواندن بەڕێوەدەچێت.
ئەم رێزلێنانە، بههاوبهشی ڕێكخراوی هونهره جوانهكانی یۆتۆبۆری ، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بانگهێشتی جەماوەری سلێمانی دەكات بۆ ئەوەی سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ 28/12/2015 لەهۆڵی تەلاری هونەر ئامادەبن، وەكو وەفایەك بۆ گەورەیی ئەو چوار هونەرمەندە كە بەداخەوە یەكێك لەوانە هونەرمەندی كۆچكردوو حاجی مەكی-یە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كرد. ٣ هونەرمەندەکەی تریش هونەرمەندان: كەمال چالاك، دایكی ئاریان، عەلی نورى-ن.


