نوچە-بی بی سی
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئێران بەوە تاوانبار دەکات لە لە سوریا، سیاسەتی تایفەگەری گرتۆتە بەر.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: ئەگەر ئێران بە بیرۆکەی تایفەگەری و مەزهەبییەوە پاڵپشتی بەشارئەسەد نەبوایە، رەنگە لە ئێستادا لەم بارەوە بێ دەنگیمان هەڵبژاردایە.
ئەم قسانەی ئەردۆغان نوێترین هەڵوێستی ناوبراو دێتە ئەژمار، دوای ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی دوو وڵاتە رەخنەیان لە هەڵوێست و سیاسەتی یەکتر گرتووە، کە گرژی وئاڵۆزی لە پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتەی بەدواوە بووە.
ئێران وتورکیا دەربارەی قەیران و شەڕی ناوخۆی سوریا، هەڵوێستی جیاوازیان هەیە. ئێران پشتیوانی لە بەشارئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا دەکات، لە بەرامبەردا تورکیا هەر لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، خوازیاری وەلانانی بەشارئەسەد بووە لە پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە.
ئەردۆغان، دوێنێ شەممە لە میانەی وتووێژێکدا رایگەیاندبوو، کە پێشنیاری پەیوەست بوون بە هاوپەیمانی روسیا، ئێران،عێراق وسوریای رەتکردۆتەوە. لەم بارەوە بە ڤێلادیمیر پۆتین، سەرۆککۆماری روسیای گوتوە کە ناتوانێ لە گەڵ ئەسەد بێ چونکە شەرعییەتی ناوبراو جێی گومانە.