نوچە-شفقنا
ڤێلادیمیر پوتین سەرۆککۆماری روسیا، لە لێدوانێکی تازەیدا وێڕای ئاماژەدان بە جیاوازی ستراتیژی لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن، سەبارەت بە چۆنیەتی خوێندنەوە ومامەڵەکردنیان لە گەڵ قەیرانی سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە روسیا لە سەر رێوشوێنی تایبەتیی خۆی بۆ چارەسەر و کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئەم وڵاتە پێداگرە.
سەرۆککۆماری روسیا دەشڵێت: لەم پێناوەدا هەموو رێگاچارەیەکی مومکین تاقی دەکەینەوە و هەر چارەسەریکیش بگیرێتەبەر، دەبێت کۆی لایەنەکان لە سەری رێکبکەون.
پوتین ئەوەش دەخاتە روو، کە تا ئەو کاتەی لایەنەکانی سورا پرۆسەی دانوستان و وتووێژ دەست پێدەکەن ،درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی خۆمان لەم وڵاتە دەدەین “ئێمە رۆژانە شوێندانەری فرۆکەشەڕکەرەکانی خۆمان، هەست پێدەکەین .ئەگەر چی ئێستاش تورکیا بە دوژمنی خۆمان دەزانین هاوکاتیش هەوڵی کەم کردنەوە وچارەسەری کێشە و ناکۆکیەکانمان دەدەین لە گەڵ واشنتۆن”.