نوچە-فارس نیوز
لە سەر داوای فەرمی پاشای سعودیە، رەجەب تەیب ئۆردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی سێ شەممەی داهاتوو سەردانی شانشینی سعودیە دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری فارس، رەجەب تەیب ئۆردۆغان، رۆژی سێشەممە،٢٩ ی ئەم مانگە بە مەبەستی تاووتوێ کردنی کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی سەردانی سعودیە دەکات.
کەناڵی تی ئار تی بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاندووە: بڕیاروایە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەم سەردانەی بۆ سعودیە لە گەڵ مەلەک سەلمان، پاشای سعودیە دیدارو گفتوگۆ بکات.
بە گوێرەی هەواڵدەریەکان، ئەم سەردانەی ئەردۆغان لە سەر داوای فەرمی ریاز ئەنجام دەدرێ.
ئەردۆغان سەردانی سعودیە دەکات
0
Share.