نوچە-رادیو فەرەنسە
حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت:لاوازبوونی ئێران و چۆڵ کردنی مەیدان، لە هەر حاڵەتدا بە زیانی سعودیەیە. دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دروستی تێناگەن کە دۆخی سوریا، لە دوای دەستوەردانی سەربازی بە چ شێوەیەک دەبێت.
بە گوێرەی ماڵپەری تەسنیم، حسێن سەلامی لە میانەی کۆبوونەوەی”پاراستنی سوپا،سەرەوەری و ئاسایشی نەتەوەیی” باس لەوە دەکات کە ئێران شاڕەگی دوژمنانی بە دەستەوەیە وتەنگی پێ هەڵچنیون”.
سەلامی ویڕای ئاماژەی بە رکابەرایەتی و ململانێی ناوچەیی دەڵێت:سعودیە هەست بە توانایی دەکات و هێرش دەکاتە سەر یەمەن، تورکیاش بە هەمان شێوە هێز دەنیرێتە عێراق، سعودیە بەحرەین داگیر دەکات…هەمووی ئەمانە ئاماژەیەکن بۆ مەنتقی هێز کە هاوکات بوونەتە بنەمای کاروکردەوەی دەسەڵاتداران.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارن هاوکات قسە بە ئەمیکا دەڵێت”ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە تووشی سەرلێشێواوی هاتوون”.
سەلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەبارەت بە ململانێی ئێران و سعودیە گوتویەتی:ئەگەر سعودیە لە یەمەن درێژە بە شەڕ بدات، تەنها خۆی و هێزەکەی زیان دەبینێ. ئەگەر بۆ شەڕ لە گەڵ ئێمە نرخی نەوت تا ٣٥ دۆلار دابەزێنن، خۆیان زۆرترین زیان دەبینن، ئەگەر بیانەوێ ئێمە لاواز بکەن، خۆیان زەرەرمەندن و ئەگەریش مەیدانمان بۆ چۆڵ بکەن، دەستمان ئاوەڵاتر دەبێت،
کەواتە لە هەموو حاڵەتێکدا دۆڕاون. سعودیەکان هیچ چارەیەکیان نییە جگەوە لەوەی کە بێنە سەر مێزی وتووێژ.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران: سعودیە دۆڕاوە
0
Share.