ئێران راگەیێندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی بە”لایەنگیری ونابنیاتنەر”وەسف دەکات

0

نوچە-رادیو فردا

حسێن جابر ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، راگەیەندراوی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی، کە داوای لە ئێران کردبوو دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی نەکات بە”لایەنگیری،نابنیانتنەر”و نادروست ناودەبات.

بە پێی وام، ئاژانسی فەرمی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە دانیشتنی نائاسایی خۆیان لە قاهیرە، دەستوەردانی ئێرانی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی، بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها شکاندنی رێوشوێنە نیودەوڵەتییەکان ناوبردووە.

لە کاردانەوە بەرامبەر بەم راگەیێندراوەی کۆمکاری عەرەبی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەم تۆمەت و رق وکینەیە، نابنیاتنەرە  وهیچ پەیوندییەکی بە بابەتی دانیشتینی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبیەوە، نییە. لەبنەڕەتدا بە دروستی نازانین.

دانیشتنی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە سەرداوای عێراق، بۆ تاووتوێکردنی هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ، پێکهاتبوو.

ئەنساری ئەوەشی خستۆتە روو کە ئێران وەک ئەکتەرێکی چالاک، بەرپرسیارە لە رەوتی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە، سەرباری هەڵوێستی نادۆستانە و قین لە دڵانەی هەندێک لە وڵاتان بەردەوام دەبێت، لە رۆڵی بنیاتنەری خۆی بۆ کەمکردەوە و چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکان، لە گەڵ وڵآتانی دراوسێ و کۆمەڵگای جیهانی.

لە راگەیێندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی هەروەها ئاماژەبەوە دراوە کە ئێران نەک بە قسە،بە کردەوە هەنگاو بنێ بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانی لە گەل وڵاتانی عەرەبی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com