نوچە.نێت
وەزارەتەکانی هۆلندا، وەزارەتی ژێرخانی ئابوری و ژینگە، و وەزیری داد، وەزیری ئەمن وئاسایش، ئاشکرایانکرد کە : بەپێی فەرمانی یاسایی و شەرعی، مامۆستایانی فێرکاری شۆفێری، ئەتوانن وانەی شوفێری بڵێنەوە بەرامبەربە سیکسکردن لەگەڵ موشتەریەکاندا.
هەر ئەو وەزارەتانە تەئکید لەسەر ئەوەش دەکەنەوە کە ” بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە، بەپێی یاسا پێویستە هەردوو لا لەسەروو تەمەنی ١٨ ساڵیەوە بن” .
بە پێی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ژێرخانی ئابوری و ژینگە، و وەزیری داد وەزیری ئەمن وئاسایش ، ئاشکرایانکرد ” ئەم سیاسەتە بوونی هەیە وناسراوە لە چوار چێوەیەکی بەرفراواندا بەناوی” خول بەرامبەر بە خول”ride for a ride” کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام بەلای هەندێک کەسانەوە پەسەند کراو نیە.
تەئکید لەسەر ئەوەش دەکرێتەوە کە ” ئەم سیاسەتە دژی یاسا نیە، بەمەرجێک لەبەرچاو دەگیرێت، کە هەردوولا تەمەنیان لەسەرو ١٨ ساڵیەوە بێت”.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەوانەی دژ بەو بریارەن، لەرێگەی پەرلەمانی هوڵنداوە، داوا دەکەن کە ئەم سیاسەتە ناشەرعیە پەرلەمانی هۆڵندا،دەبێت رەتی بکاتەوەو پەسەندی نەکات.
نوێنەری موعارزین یان ئەوانەی دژ بەو سیاسەتەن،”جيرت- جان سيغرز ” دەڵێن ” ئەمە کارێکی ئابروو بەرانەیە و یاسایی نیە، دەبێت وقەدەغە بکرێت”.
شایەنی باسە. کاری ئابروبەرانەی لەم شێوە لە هۆڵندا ،بونی هەیە و بەکاڕێکی یاسای رەچاو دەکرێت، دەشڵێن “فەرمانبەرانیش ئەتوانن بەرجەستەی بکەن لەرێگەی “حسابی تایبەتی خۆیانەوە”، وەهەروەها ئەتوانن بەشێوەیەکی یاسایش لە رۆژنامەو پێگە ئەلکترۆنیەکان بڵاوی بکەنەوە”.