هەفتەی رابردوو لانی کەم ئێران  ٢٤ کەسی لە سێدارەداوە

0

نوچە- بی بی سی

بە پێی سەرچاوە فەرمیەکانیی ئێران، لە هەفتەی رابردوو لانی کەم ٢٤ کەس لەم وڵاتە لە سێدارە دراون .هەروەها چالاکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن لە هەفتەی رابردوو چەند کەسی دیکەش لە سێدارە دراون.

لە هەفتەی رابردوو،١٦  کەس لە قەزوین بە تاوانی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دراون  وکەسێکیش بە تاوانی کوشتنی کەسێک ئێعدام کراوە.

داداگای پارێزگای هۆرمۆزگانیش رایگەیاندووە، ٥ کەس لە قاچاخچیانی مادەی هۆشبەر و چەکداری ئاژاوەگێڕ لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە سێدارە دراون.

لە شیرازی دوو کەس بە هۆی دزییەوە، لە مەیدانیکی ئەم شارە لە سێدارە دراون.

سەرباری ئەم ئامارە، هرانا، ئۆرگانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە زاری چالاکنی بەلوچەوە نووسیویەتی کە پێنج کەسی دیکەس لە کرمان لە سیدارە دراون.

ئێران، یەک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین رێژەی ئیعدام و لەسێدارەدانی تێدا ئەنجام دەدرێت. ئەمنێستی لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدان لەم وڵاتە هۆشداری داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com