نوچەنێت
ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هاوکاری سەرجەم هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی عێراق، هێرشی یەکلاکەرەوەیان بۆ سەر شاری ڕومادی دەست پێکردووە و لە ئێستادا شەڕ چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
سەرچاوەیەك لە ڕاگەیاندنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئەو زانیارییەی ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا شەڕی کۆڵان بەکۆڵان لەنێو ڕوومادی چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و شەڕەکە بووەتە شەڕی ماڵ بەماڵ.
لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا سەرچاوەیەك لە هێزی ئەمنی عێراقەوە ئەوەی دووپاتکردووەتەوە لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەنها 500 مەتر لە سەنتەری شاری ڕوومادییەوە دوورن.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی تێدایە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناوچەی “حۆز”ـیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە کە ناوچەیەکی گرنگی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش بووە.