نوچە-تابناک
دەوڵەتی سوریا رایگەیاندووە، لە گەڵ چەکدارانی داعش سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەم گرووپە وێڕای بنەماڵەکانیان لە ناوچەکانی باشووری دیمەشق رێککەوتوون و بە زویی ئەم ناوچەیە چٶڵ دەکەن.
کەناڵی”روسیە الیوم” لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری دوڵەتی روسیا، دەڵێت: قۆناغی یەکەمی گواستنەوەی هێزەکانی داعش بریتیە، لە کشانەوەی چوار هەزار کەس لە چەکدارەکانی داعش لە ناوچەکانی “القدم” و “حجرالاسود”لە باشووری دیمەشق بەرەو شارەی رەقە لە باکووری سوریا.
دەوڵەتی سوریا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوای کشانەوەی ئەندامانی داعش لە ناوچەکانی باشوور، سوپاکەی خۆی لەو شوێنانە جێگیر دەکات و نابێت هیچ گرووپکی ئۆپۆزسیۆنی سوری لەوێ بمێننەوە.
بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا، داعش کشانەوەی گواستنەوەی هێزەکانی خۆی دەست پێکردوەو وبۆ ئەم مەبەستەش، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمۆبیلی هێناوەتە دەڤەری دیمەشق.
هەر وەها ئەوەش راگەیەندراوە، کە قۆناغی دووەمی رێککەوتنەکە بە مەبەستی گواستنەوەی هێزەکانی داعش، ئەمڕۆ شەممە دەست پێ دەکات.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە کە بە نێوەندگیری لایەنەکی سێهەم واژۆکراوە، بڕیار وایە داعش پێنج هەزار کەس لە چەکدار و بنەماڵەکانی خۆی لە کەمپی فەلەستینی یرموک، بۆ شاری رەقە بگوازێتەوە.
ئەحمەد مەجدەلانی، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری رێکخراوی ئازادیبەخشی فەلەستین، لەم بارەو ەرایگەیاندووە کە ئەم رێککەوتنە بە نێوەندگیری لە لایەن ستێفان دیمیستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا بە ئەنجام گەیشتووە.