داود ئۆغڵو دەمیرتاش بە خائین ناودەبات

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لێدوانەکانی هاوسەرۆکی هەدەپە دوای ئەوەی کە خستنە خوارەوەی فڕۆکەشەڕکەرەکەی روسیا لە لایەن تورکیاوە بە هەڵە ناوبردبوو، بە لێدوانێکی خائینانە وەسف کردووە.

بە گوێرەی رۆژنامەی حوریەت، ئەحمەد داود ئۆغڵو وێڕای رەخنەگرتن لە دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن (پارتی گەلی کۆماریخوازی و هەدەپە)،هاوکات بەوە تاوانباریان  دەکات کە کاتێک ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان  پەیوەندیەکانی تورکیا  وهەندێ لە وڵاتان، پشتگیرییان لێ دەکەن.

داودۆغڵو لە درێژەدا دەڵێت: دەمیرتاش لە کاتێکداسەردانی تورکیا دەکات  و بە ئاشکرا خیانەت لە گەلی تورک دەکات، کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی روسیا تورکمان، عەرەب و کوردە بێتاوانەکان لە شارەکانی  ئەعزاز، حەلەب و ئەدلیبو …دەکاتە ئامانج. ئەمە ئەو پەڕی بێباکییە.

میدیاکانی روسیا لە زاری سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە لە میانەی سەردانی بۆ مۆسکۆوکۆبوونەوەی لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە رایانگەیاندبوو، کە سەبارەت خستنەخوارەوەی فڕۆکە شەڕکەرەی روسیا. هەدەپە رەخنەی لە  تورکیا گرتووە.

دەمیرتاش یەکەم بەرپرسی تورکیایە کە لە دوای  سەرهەڵدانی ناکۆکیەکانی نێوان روسیا  وتورکیا سەردانی مۆسکۆی کردووە.

لە کاردانەوە بەرامبەر بەم وتانەی داود ئۆغڵو، هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەم هەڵوێستەی داود ئۆغلو دەربارەی دەمیرتاش قابیلی قبوڵ نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com