نوچە-رادیو فردا
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی هەینی بەڵێنیدا کە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی رۆمادی لە دەست گرووپی داعش،هێزەکانی ئەم ولآتە بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ هەنگاو دەنێن.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەڵمانیا، عەبادی رایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەم وڵاتە دوای ئەوەی رومادی کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە، پلانی دواتریان، ئازادکردنی موسڵە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێک کەلە تەلەفزیۆنی ئەم وڵاتە بڵاو بۆتەوە دەڵێت:گرتنەوەی موسڵ لە رێگەی هاوکاری و یەکگرتوویی هەموو عێراقیەکان دەگاتە ئەنجام.
داعش،لە ناوەڕاستی ٢٠١٤،واتە ١٨ مانگ لەمەوبەر توانی موسڵ بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.
سەرۆکوەزیرانی شیعەی عێراق لە کاتەوە گەیشتۆتە دەسەڵات، هەوڵ دەدات سەرنجی سوننەکانی ئەم وڵاتە رابکێشێت و شکست بە گرووپی داعش بێنێ.