نوچەنێت
حكومەتی عیراق، لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمارەوە رونكردنەوە دەدات و داوادەكات، كەس پاشگری جێگری سەرۆككۆمار بەكارنەهێنێت، چونكە ئەوە بە یاسا یەكلایكراوەتەوە.
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەمەبەستی ئەنجامدانی”چاكسازی” لە عیراق، كۆمەڵێك پۆستی حكوومی هەڵوەشاندەوە، جێگرانی سەرۆككۆمار لەناو پۆستانەدابوون كە بەیاسا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەیان درا.
دوای ئەو بڕیارەش نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هێشتا وەك جێگری سەرۆككۆمار رەفتار دەكات و دیدارو كۆبونەوەی سیاسی ئەنجامدەدات.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نوسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: حكومەتی عیراق هەر پۆستێكی هەڵوەشاندبێتەوە، یان كەسانێكمان لە پۆستەكانیان دوورخستبێتەوە، ئەوا بەشێوەیەكی فەرمی و یاسایی ئەو كەسانە ناتوانن چاشگری پۆستكانیان بەكاربێنن.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە”كەسانێك ئێستاش وەك جێگری سەرۆككۆماری عیراق ناوی خۆیان دەهێنن. ئەوان سیفەتە فەرمییەكانیان لەدەستداوە. هەروەها ئەوە لەلایەن یاساوە یەكلایكراوەتەوە، بۆیە كەس بۆی نییە ئەو سیفەتە لەگەڵ ناوی خۆی بەكاربێنێت. ئەوە پێچەوانەی یاسایە”.
حكومەتی عیراق: كەس پاشگری سەرۆككۆمار بەكارنەهێنێت
0
Share.