ئەردۆغان: تا ئەفغانستان بیەوێت هێزەکانمان لەوێ دەمێننەوە

0

نوچە-شفقنا

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە: هێزی سەربازی وڵاتەکەی کە لە ئێستادا لە چوارچێوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغاستانن، تا هەر کات بەرپرسانی ئەفغانستان بیانەوێ لەم وڵاتە دەمێننەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی تودەی زەمانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش، لە گەڵ ئەشرەف غەنی ئەحمد زی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، بە رۆژنامەوانانی گوتووە: کیشەی ئەفغانستان بە کێشەی خۆمان دەزانین و سەرکەوتنی ئەم وڵاتەش، سەرکەوتنی ئێمەیە. کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابێ ئەفغانستان لە شەڕ بە دژی تیرۆرزم بە تەنها بێڵێتەوە.

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی دەڵێت: لە پێناو گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتە، تا هەر کات کابول بیەوێ هێزەکانمان لە ئەفغانستان دەمێننەوە تا لە خەباتی هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی ئەفغاسنتان و پاکستان، بەرەنگاری تیرۆریزم ببنەوە .

جێی ئاماژەیە تورکیا لە ئیستادا هێزێکی سەربازی ٥٠٠ کەسی لە خاکی ئەفغانستان جێگیر کردووە  وزۆربەی چالاکەکانیان، مەشپێکردن و دانی راوێژە بە هێزە سەربازیەکانی ئەفغانستان.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com