کردنەوەی باڵوێزخانەی کولتوری ئێران لە ئورشەلیم

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

باڵویزخانەی ئێران لە ئیسرائیل کە ٣٦ ساڵ لەمەوبەر داخراوە، بە شێوەی نافەرمی و بە شێوازێکی دیکە، سەرلە نوێ لە ئورشەلیم کراوەتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی هائارتێزی ئیسرائیلی، مەراسیمی کردنەوەی باڵوێزخانەی فەرهەنگی ئێران لە ئورشەلیم، رۆژی دووشەممەی رابردوو بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک بەڕیوەچوو، لە کاتێکدا ئاڵای هەردوو وڵاتیان لە تەنیشت یەک هەڵواسیبوو.

لەو مەرسیمەدا هیچ دیپلۆماتکارێک بەشدار نەبوو، هەروەها هیچ نیشانەیەک لە  لێکنزیک لە نێوان تاران و تەلئەبیب بەرچاو نەدەکەوت.

ئەم  رێوڕەسمە بەرهەمی فکری گرووپێک لە هونەرمەندانی ئێسرائیلی و ژمارەیەک لە  هاووڵاتیانی بەرەچەڵەک ئێرانی بەرێوەچوو، کە خوازیاری ئەوەن  فەرهەنگی ئێرانی و پەیوەندیەکانی  لە گەڵ ئیسرائیل بەرجەستە بکەنەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەم شێوە بانگەشە بۆ ئەم باڵوێزخانەیە کراوە: باڵوێزخانەی ئێران لە ئورشەلیم، باڵوێزخانەی خەڵک و فەرهەنگە. وێڕای بوونی ناکۆکیەکانی نیوان دوو وڵات، دەنگی خۆتان لە پێناو پەیوندییەکی باش بەرز بکەنەوە.

ناتان پینکاس، هونەرمەندی ٣٠ ساڵی ئیسرائیلی و سەرپەرشتیاری گرووپەکە لەم بارەوە رایگەیاندووە: ئێمە  پابەندین  بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و ناکۆکیەکان. گفتوگۆی نێوان گەلان هەوار دەکەینەوە.

ئەم پیشانگایە تا ٢١٧ جانیوەری بەردەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com