نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری مەیادە حناوی، دوای ماوەیەکی زۆر دابران لە مەیدانی هونەرو گۆرانی وتن ، لەئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ بەرهەمێکی تازە بە هیزێکی جیاوازتر لە جاران بێتەوە بواری هونەر خزمەت بە دونیای گۆرانی وتن بکات.
بەرهەمی «روح» لە ینایر داهاتوو ئامادە دەبێت بۆ بڵاوکردنەوە، بە دەنگی هونەرمەند مەیادە حناوی ، بەڵام بە زاراوەی میسری ، ئەم بەرهەمە لە ئاوازی ئەحمد زغلول، هۆنراوەی هاني عبد الكريم، ئامادەکردنی بەرهەمەکە لەلایەن ئوسامە ئەبدول هادی-یە.
مەیادە دەڵێت” ئەم بەرهەمە بەناوی”روح” وەک تاقی کردنەوەی سێیەمە بۆ ئاوازدانەر ئەحمەد زەغلول،پێشتریش کاری بۆ چەندین گۆرانی بێژی ترکردوە. دەشڵێت”بەرهەمی” وأنت ماشي في مصر»بۆ هونەرمەند هانی شاکر،وە «أي مكان» بۆ هونەرمەند عمرەدیاب، لەدوای ئەم کارانەوە ئەمە جاری سێیەم کە ئەحمەد زەغلول ئاواز دادەنێت.
