دڵشاد تاقانە : یاد و غوربه‌ت
به‌چاوی تۆ ئه‌مشه‌ویش هه‌ستم وا سه‌رگه‌ردانه
ڕامده‌بوورێ بێ وه‌سته به‌سه‌ر وێستگه‌ی یادانه
هه‌رچی خۆشه و ناخۆشه وه‌کو کا به‌بای ده‌کا
شادی بۆخۆی هه‌ڵده‌فڕێ ژان ماوه دانه دانه
له‌م هه‌ڵدێری غوربه‌ته جه‌سته و ڕۆح ترازانه
یه‌کیان هه‌لابه‌هه‌لا و یه‌کیش به‌ره‌و کێشانه
هێز و هه‌ست تێکشکاوه ئه‌ژنۆ له‌رزۆکی خه‌مه
قه‌تاره‌ی فرمێسکی چاو وێنه‌ی ڕێژنه بارانه
له‌ڕه‌شی به‌خته‌که‌ی من دڵشادێکی تاقانه
یه‌کیان گرتووه پێکه‌وه یاد و غوربه‌ت دووانه
چه‌خماخه‌ی ئه‌وینی تۆ گڕی به‌ناخم داوه
پاوانێکی سوتاوه ئه‌م دڵه که‌یله و وێرانه