نوچە.نێت
ئەمرۆ، هونەرمەندی سوری ئەصالە نەصری لەپێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی صەندەلەکانی قاچی بڵاوکردەوە،ئەوەش دەنگۆو قسەی لێکەوتەوە بەهۆی دەرکەوتنی مووی قاچیەوە.
ئەصاڵە، دوای بڵاوکردنەوەی پێلاوەکانی پێی، لە پێگەی تایبەتی خۆی کەوتەبەرهێرشی خەڵک وجەماوەرەکەی کە بەگاڵتە جار ناویان برد.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت”ئەم صەندەلانەی پێم لەلایەن هونەرمەندی خۆشەویست ئەنغام بە هەدیە بەدەستم گەشت، سوپاس ئەنغام ،زۆر خۆشەویستی لەلام”
دەشڵێت” ئاسودەم بە لەپێکردنی پێڵاوەکان ، بەیانیەکی خۆشت بۆ دەخوازم هاورێ خۆشەویستەکەم ئەنغام”.
بەڵام، لەدوای بڵاوکردنەوەی وێنەکە، ئەصاڵە توشی رەخنەی جەماوەر بویەوە گوایا قاچی مووی پێوەیە ،لەقاچی پیاو ئەکات نەک ئافرەت.
