نوچە.نێت
کورەکەی ئەستێرەی تەلفزیۆنی کیم کاردیشیان”سينت ويست” بەچەند حەفتەیەک لەدایک بوو ،زۆربەی گۆڤارو رۆژنامەکان لەمەزادێکی ئاشکرادا، چەند نرخێکیان خستوەیە بەردەست بەکیم کاردیشیان كانييه ويست-ی هاوسەری، بۆئەوەی یەکەم وێنەگرتنی کورەکەیان بگرن بۆسەر بەرگی گۆڤارەکان.
بەپێی سەرچاوە بیانیەکان، تا ئێستا نرخی ئەو برە پارەیە، گەیشتوەتە ٢،٥ ملیۆن دۆلار.
لەگەڵ ئەوەشدا، سایتی “TMZ ” تەئکید لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە” گۆڤارەکان بەتەنیا ئارەزووی وێنەگرتنی کورەکەی کیم”سينت” ناکەن بەڵکو ئەوان دەیانەوەێ وێنەی خێزانی کیم کاردیشیان و هەروەها چەند وێنەیەکی کورەکەیان لەگەڵ دایک وباوکیدا بێت”.

