وەلید غەمبار : ئەی نازەنین

0

وەلید غەمبار : ئەی نازەنین 
ئەی نازەنین ؟؟

ئەگەر سەد ئەوەندەی باڵندەبفڕیت
بچیتە ئاخیر تەبەقی ئاسمان
ڕۆژێک دادێت لەئاستی من
بڕێژی فرمێسک و گریان !!

ئەی نازەنین ؟؟
ئەگەر سەد هێندەی
ماسی بچیتە قوڵای ئاو
ڕۆژێک دادێت فرمێسکە کانم
خەرقت کەن کاتێ دێنە خوار بە لێشاو
ئەی نازەنین ؟؟

ئەگەر سەد هێندەی ئاسمان
لێم دووربیت بەوێنەی زەوی
ڕۆژێک دادێت
کەلە باوەشما بخەویت !!

ئەی نازەنین ؟؟

ئەمە قسەی دڵم بوو
نەکەی بیر لەوەبکەیتەوە
کە ڕۆژێک تۆم لەبیرئە چێ
دڵنیا بە تا دوا هەناسەم
ناوت لەسەر لێوم لاناچێ !!
ئەی نازەنین ….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com