سیڤه‌ر باپیر : تۆ و خیانه‌ت
تۆ و خیانه‌ت
بۆ ئه‌وه‌نده له‌یه‌ک ئه‌چن
خۆ وه‌کو ئاوێکی مه‌نگن..
له فه‌رهه‌نگا هه‌مان سه‌نگ و
له چڕینا هه‌مان ده‌نگ و
له روخساردا هه‌مان ڕه‌نگن..
تۆ و خیانه‌ت
به‌سه‌ر پردی دڵ‌پاکی من ڕه‌ت ئه‌بن و
ته‌په‌ی پێتان له‌یه‌ک ئه‌چێ
تۆ و خیانه‌ت
یاری به برینم ئه‌که‌ن
جێی ڕنۆکتان له‌یه‌ک ئه‌چێ
هه‌تا ئێستا من تێناگه‌م
تۆ خیانه‌ت ئه‌خۆیته‌وه
یا خیانه‌ت تۆ ئه‌نۆشی؟
هه‌تا ئێستاش من تێناگه‌م
تۆ خیانه‌تی؟
یا خیانه‌ت
به‌رگی ره‌شی تۆ ئه‌پۆشی