“د.نەجمەدین کەریم خۆی نەکرا بەسەرۆکی حکومەت بۆیە لەدژی بۆ مانەوەی د.بەرهەم ساڵح بوو”

0

“د.نەجمەدین کەریم خۆی نەکرا بەسەرۆکی حکومەت بۆیە لەدژی بۆ مانەوەی د.بەرهەم ساڵح بوو”

نوچەنێت

بەڕێوەبەری پەیجی من یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم، کە یەکێک لە پەیجە چالاکەکانی یەکێتی یە بەنوچەنێتی راگەیاند، دکتۆر نەجمەدین کەریم خۆی نەکرا بەسەرۆکی حکومەت بۆیە لەدژی مانەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح بووە، هەروەها ئەوەش ئاشکرا دەکات سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی حکومەت پێی راگەیاندوون، کە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت بۆ دووساڵی تر درێژکراوەتەوە.

دوای ئەوەی لەراگەیاندنەکانەوە ئەوە راگەیەنرا، کە تەنها دکتۆر نەجمەدین کەریم لە سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ مانەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح نەبووە وەک سەرۆکی حکومەت، پەیجەکانی یەکێتی لەفەیسبووک و ئەو پەیجانەی بە ئاراستەی یەکێتی دا کار دەکەن هەڵمەتێکی هێرشی رەخنەو قسەی توندییان لەدژی بەرپاکرد، یەکێک لەو پەیجانەی بەتوندی قسەیان لەدژی نەجمەدین کەریم دەکرد، پەیجی “من یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم” بوو، کەوەک خۆیان دەڵێن لە هەولێر و کۆیە و سلێمانی و دهۆک و شەقلاوە و ئاکرێ و چەمچەماڵ و کەرکوک بەڕێوەبەریان هەیە.

یەکێک لەبەڕێوەبەرانی ئەو پەیجە بۆ نوچەنێت هۆکاری هێرشەکانیان بۆ سەر دکتۆر نەجمەدین کەرم واباس دەکات کە”د. نەجمەدین خۆی پێش دکتۆر بەرهەم کاندید بوو بۆ سەرۆکایەتی حکومەت، بۆیە ووتی دکتۆر بەرهەم نابێت ببێتەوە سەرۆک حکومەت و دەبێت بدرێتەوە پارتی، ئێمەش ویژدانمان قبوڵی نەکرد کە کەسێک ماوەی دوو ساڵ خزمەتی کوردستان و خزمەتی گەنجان بکات، ئێستاش دژایەتی بکرێت بۆیە ئەو هەڵوێستەمان هەبوو وە لێشی پەشیمان نین”.

بەڕێوەبەری ئەو پەیجە نکۆڵی لەوە ناکات کە د.نەجمەدین کەریم دڵسۆی یەکێتییە و دەڵێت” ئێمە دەستخۆشی لەویش دەکەین چونکە ئەویش دڵسۆزێ یەکتیە و خەمخۆری یەکێتیەکەمانە بەڵام ئێمە چاوەڕێمان نەدەکرد دژایەتی دکتۆر بەرهەم بکات، ئێمە وای بۆ دەچین دژایەتیەکە لەبەر ئەوەبێت کە ئەو خۆی نەکرا بە سەرۆکی حکومەت، بۆیە وەک دڵسۆزییەک بەرامبەر بە دکتۆر بەرهەم ئەم ڕوون کردنەوەیەمان داو پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ دکتۆر بەرهەم ڕاگەیاند، ئەوەش بەمانای دڵسۆزی بۆ شەخس نا، نەخێر ئێمە دڵسۆزی یەکێتین و خزمەتکاری هەموو کوردستانیەکین”.

بەڵام رەتی دەکاتەوە ئەوان نزیک لە دەروربەرەکەی سەرۆکی حکومەت بن و هۆکاری پشتیوانی بەردەوامیان بۆ د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وا باس دەکات”تەنها لەبەر ئەوەیە کە سەرۆکی خزمەتی کۆمەڵانی خەلکی کوردستانە و بەبێ جیاوازی کار بۆ هەموو کەسێک دەکات، باوەڕبکەن ئێمە کەیەکێتین کار بۆ ئێمە ناکات، بەبێ جیاوازی خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات تەنها لەبەر ئەو هۆکارە ئێمە پشتیوانی دەکەین”.

بەڕێوەبەری پەیجی من یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات”سەرچاوەیەکی نزیک لە دکتۆر بەرهەم و سەرکردایەتی یەکێتی پێی ڕاگەیاندوین و کە دکتۆر بەرهەم بۆ دووساڵی تر کراوەتەوە بەسەرۆکی حکومەت بۆیە لێرەوە دەمەوێت مژدەی ئەوەش بدەم بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com