پاسەوانی تایبەتی ئیمامی کاشانی لە سوریا کوژرا

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، هەواڵی کوژرانی موحسین فەرامەرزی، پاسەوانی تایبەتی ئیمامی کاشانی، وتاربێژی کاتیی نوێژی هەینی تارانیان بڵاو کردۆتەوە.

ئاژانسی “تسنیم”لەم بارەوە رایگەیاندووە کە ناوبراو “بە شێوەی دڵخوازانە و وەک بەرگریکاری حەرەم”چووەتە سوریا.

بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی، فەرامەرزی لە نزیک شاری حەلەب لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە گەڵ”گرووپە تەکفیریە تیرۆریستیەکان”کوژراوە.

دوو مانگ لەمەوبەریش، عەبدوڵڵا باقری نیارەکی، پاسەوانی تایبەتی مەحمودی ئەحمەدی نژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە سوریا کوژرا.

هەر چەند لە ساڵانی بەر لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، ژمارەیەک لە راوێژکار و سەربازانی ئێرانی کە رەوانەی سوریا کرابوون، کوژران، بەڵام لەم مانگانەی دوایی رێژەی کوژراوەکانی هێزە ئیرانیەکان لەم وڵاتە بەرز بۆتەوە. سەرتیپ هەمەدانی گەورەترین بەرپرسی سەربازی ئێرانییە، کە مانگی رابردوو لە سوریا کوژرا.

هەروەها راشیانگەیاندووە، مەراسیمی بەخاکسپارنی تەرمی فەرامەرزی کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە یافت ئابادی تاران، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێرانی بەڕێوەدەچێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com