نوچە-قطرە
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، لە ئەنجامی شەڕو توندوتیژییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٥، زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە کوژراون کە بەشێکی بەرچاو لەم ژمارەیە خەڵکی مەدەنین.
لیژنەی یارمەتی گەیاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، یونامی، رایگەیاندووە کە لە ئەنجامی شەڕ و توندوتیژیەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ لانی کەم ١١١١٨ کەس لە خەڵی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست داوە. داعش، بەرپرسیارێتی زۆربەی کوشتارەکانی لە ئەستۆ گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە، میثم الغزی، ئەندامی کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی عێراق بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانە، رایگەیاندووە، هەلومەرجەکە بە شێوەیەکە کە پێویستمان بە هاوکاری زۆرتری نێودەوڵەتی هەیە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵ لە بەغداد، هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە پشتیوانی و پاڵپشتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزەکانی پێشمەرگە و سوننەکان زیاتر لە یەک ساڵە لە بەرەکانی شەڕدان لە گەڵ داعش.