نێچيرڤان بارزانی بۆ بەرپرسانی تورکیا:PKK نزيكترين ڕێگه‌ی چارهسهریيه!
نوچەنێت.سایتی هه‌ولێر
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی توركيادا، (نێچيرڤان بارزانی)به به‌رپرسانی توركيای ڕاگه‌ياندووه كه پرسی كورد بێ PKK چاره‌سه‌ر نابێت و له ديداره‌كاندا به ڕوونی پێی گوتوون: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نزيكترين ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری PKK و (ئۆجه‌لان) و ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێك بكه‌ون و جگه له‌مه هيچ ڕێگه‌يه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ری؛ سه‌ركه‌وتوو نابێت.
له وتارێكدا كه له ژماره‌ی سبه‌ی ڕۆژنامه‌ی “هه‌ولێر”ـدا بڵاو ده‌بێته‌وه، (سامی ئه‌رگۆشی) كه ئه‌و ڕۆژه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك له ئه‌نقه‌ره به دوای ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا چووه، ده‌نووسێت: له هه‌موو ديداره‌كاندا (نێچيرڤان بارزانی) هه‌مان هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووتری دووپات كرده‌وه و هه‌مان ئه‌و په‌يامه‌ی به وه‌زير و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكوه‌زيران دايه‌وه كه كێشه‌كه بێ PKK چاره نابێت. (نێچيرڤان بارزانی) به ڕوونی پێی گوتن: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشه‌كه چاره بكه‌ن، نزيكترين ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری PKK و (ئۆجه‌لانه) و ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێك بكه‌ون و جگه له‌مه هيچ ڕێگه‌يه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ری؛ سه‌ركه‌وتوو نابێت. ڕاوه‌دوونانی خه‌ڵكی سياسی و گرتن و زيندانيكردنيان ڕێگه‌چاره نيه و ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وتاره‌كه هه‌روه‌ك هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی پێشووتری (نێچيرڤان بارزانی) ده‌رباره‌ی پرسی کورد له توركيا به بير هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: “كێشه‌كه كێشه‌ی سياسيی نه‌ته‌وه‌يه‌كه و PKK هه‌بێ و نه‌بێ كێشه‌كه هه‌يه و پێويستی به چاره‌سه‌ركردنه. بۆ چاره‌سه‌ری؛ نابێ PKK پشتگوێ بخرێت، توركيا ده‌بێ دان به واقعی PKKدا بنێت و ده‌رگای ئيمرالی بكاته‌وه. كێشه‌كه ته‌نيا به ڕێگه‌چاره‌ی سياسی و به دانيشتن و ديالۆگ له گه‌ڵ PKKدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ساڵه‌های شه‌ڕ و توندوتيژی سه‌لماندی كه ئه‌م شێوازه چاره‌سه‌ر نيه. بۆ هه‌موو ڕێگهچارهيهكی سياسی و ئاشتيانهیش، ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارييه‌كين”.
ساڵانێكه ئه‌مانه پوخته‌ی قسه و لێدوان و بيروبۆچوونهكانی (نێچيرڤان بارزاني)ـن و له ديدارهكانی پێنجشه‌ممه ڕابردووی ئه‌نقه‌ره‌شدا زۆر به ڕوونی هه‌مان ئه‌م زمانه‌ی دووباره كرده‌وه.
