لە ئێران ٢٠%ی هاوسەرگیریەکان کاتییە

0

نوچە-رادیو فردا

شیرین ئەحمەد نیا، بەڕێوەبەری گشتیی”نووسینگەی پێشگرتن بە زیانە کۆمەڵایەتیەکان”ی  سەر بە رێکخراوی بێهزیستی  دەڵێت: ٢٠%ی هاوسەرگیریەکان کاتییە و ئێستاش لە گەڵ دیاردەیەک بە ناوی”هاوسەرگیری ئیستیجاری”بەرەورووین.

ئەحمەد نیا دەڵێت: لە بەرامبەر  دەکەیسی هاوسەرگیری هەمیشەیی، دوو کەیسی هاوسەرگیری کاتیی، تۆمار دەکرێت و هەلومەرجی کلتوری و ئایینی ئەم هەلەی رەخساندووە.

هاوسەرگیری کاتیی لە ئێران، بەو پییەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لێوە دەکەن،لەم ساڵانەی دوایی بەرەوپێش چوونێکی زۆری بە خۆوە بینیوە.

دانانی ماڵپەڕی”هاوسەر دۆزینەوە”،ئاسان بوونەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە سەر تۆڕەکان. هاوکات دژوار بوونی هەلومەرجی پێکهێنانی هاوسەرگیری هەمیشەیی، وەک سێ هۆکاری سەرەکی ناویان لێ دەبردرێ لە پەرەسەندنی دیاردەی”هاوسەرگیری کاتیی”لەم وڵاتە.

هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی هاسەرگیری کاتیی،بەرپرسانی ئێران باس لە سەهەڵدانی دوو دیاردەی دیکە دەکەن کە بە” هاوسەرگیری سپی” و” هاوسەرگیری ئیستیجاری” ناوی دەبەن.

هاوسەرگیری سپی. بریتیە لەوەی کە دوو کەس بە بێ ئەوەی گرێبەستی هاوسەرگیرییان هەبێ،لە خانوویەکدا بە ریککەوتن پێکەوە دەژین. هەروەها حەزی گەنجەکان بۆ پێکهێنانی ژیانێکی سەربەخۆ ، بە دوور لە چاوی بنەماڵەکانیان و بە کرێ گرتنی”خانووی موجەڕەدی”دیاردەیەکی دیکەیە کە زۆرتر لە شارە گەورەکان بەرچاو دەکەوی و بە هاوسەرگیری ئیستیجاری ناوبانگی دەرکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com